پوتین: چەتەکان لە ئیدلبەوە رەوانەى لیبیا دەکرێن

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکى رووسیا رایگەیاند، گروپە چەتە بێ چەکەکان لە ئیدلیب-ی سووریاوە رەوانەى لیبیا دەکرێن و بەو هۆیەوە دۆخی لیبیا خراپتر بووە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکى رووسیا دواى چاوپێکەوتنى لەگەڵ جوزیپە کۆنت سەرۆک وەزیرانى ئیتالیا کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیى هاوبەشیان بەڕێوەبرد و پوتین رایگەیاند، گروپە چەتەکان لە ئیدلبەوە رەوانەى لیبیا دەکرێن.

پوتین راشیگەیاند، رەوانەکردنى هەندێک گروپی چەتە بەرەوە لیبیا جێگاى نیگەرانییە و بەو هۆیەوە دۆخی لیبیا زۆر خراپتر بووە.

پوتین داواى لە لایەنەکانى لیبیا کرد، دەست بە پرۆسەیەکى سیاسی بکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

چەتەکان تەنها لە رێگەى تورکیاوە رەوانەى لیبیا دەکرێن

گەرچى پوتین باسی ئەوەی نەکرد، کە گروپە چەتەکان لە ئیدلبەوە چۆن و لە چ رێگەیەکەوە رەوانەى لیبیا دەکرێن، بەڵام ئەوە روونە کە تاکە رێگای رەوانەکردنى چەتەکان لە ئیدلبەوە بۆ لیبیا تەنها تورکیایە، چونکە چەتەکان هیچ رێگایەکى تریان جگە لە تورکیا نییە، کە لە ئیدلبەوە بڕۆن بۆ لیبیا.

رژێمى سوریا بە پشتیوانى رووسیا و بۆ کۆنترۆڵکردنى ئیدلب ماوەى چەند مانگێکە دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن.

ر.م