پڕۆسه‌ی دادگه‌ییكردنی ١١ هاوڵاتیی عه‌فرین به‌رده‌وامه
١١ هاوڵاتیی سیڤیلی عه‌فرین كه له لایه‌ن «سوپای ئازادی سووریا» له عه‌فرین ده‌ستگیركرابوون و ڕاده‌ستی میتی تورك كرابوون، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دادگه‌یی ده‌كرێن.
١١ هاوڵاتیی سیڤیلی عه‌فرین كه له لایه‌ن «سوپای ئازادی سووریا» له عه‌فرین ده‌ستگیركرابوون و ڕاده‌ستی میتی تورك كرابوون، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دادگه‌یی ده‌كرێن.
دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری هاتای چواره‌مین دانیشتنی ئه‌نجام دا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ١١ هاوڵاتیی عه‌فرین كه له لایه‌ن «سوپای ئازادی سووریا» ده‌ستگیركرابوون و ڕاده‌ستی میتی تورك كرابوون.
مێدیای لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ستكردنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی به «ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت» ڕاگه‌یاندبوو. هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی «تێكدانی یه‌كێتی و ئاسایشی وه‌ڵات و كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست» دۆسیه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه كرابوویه‌وه.
له چواره‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه پارێزه‌رانی ئه‌و هاوڵاتییانه ئاماده بوون. سه‌ره‌تا ده‌ستگیركراوان قسه‌یان كرد و تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه و داوایان كرد ئازاد بكرێن. ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری دا، لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییانه به كوردی و عه‌ره‌بی بكرێت.
پارێزه‌رانیش قسه‌یان كرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و هاوڵاتییانه ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ له لایه‌ن ئه‌ندامانی «سوپای ئازادی سووریا» ئه‌بوو سه‌عید و ئه‌بوو عه‌دنان ئه‌شكه‌نجه دراون پاشان ڕاده‌ستی جه‌نده‌رمه كراون. له سه‌ربازگه‌ی جه‌نده‌رمه‌ش له شاری هاتای له لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه به‌تووندی ئه‌شكه‌نجه دراون. بۆ ئیمزاكردنی ئیفاده‌كانیش به ئازاردانی هاوژین، دایك و منداڵه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
پارێزه‌ران داوای ئازادكردنی موه‌كیله‌كانیان كرد و گوتیان، ئه‌و ١١ كه‌سه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێیان كراون ناچار بوون ئه‌و ئیفاده‌یه‌ی چه‌كداره‌كان نووسیویانه ئیمزا بكه‌ن. گوتیشیان، تۆمه‌تی كوژرانی سه‌ربازه‌كانی توركیا له عه‌فرین كه ده‌خرێته پاڵ ئه‌و كه‌سانه هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نییه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌و هاوڵاتییانه‌وه نییه.
s.m