پۆلیس له گه‌بزه هێرشی كرده سه‌ر دایكان
خانه‌واده‌ی زیندانییان بۆ سه‌رنج خستنه سه‌ر مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بۆ جاری ٣٥هه‌مین له به‌رده‌م زیندانی گه‌بزه كۆبوونه‌وه. پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان.
خانه‌واده‌ی زیندانییان بۆ سه‌رنج خستنه سه‌ر مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بۆ جاری ٣٥هه‌مین له به‌رده‌م زیندانی گه‌بزه كۆبوونه‌وه. پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له ١٨٩هه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی. له ١ی ئاداریش هه‌زاران زیندانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد. هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست تا ئێستا ٣٠ زیندانیی سیاسی ده‌ستیان به چالاكیی ڕۆژووی مردن كردووه.
خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ڕۆڵه‌كانیان له زیندان له مانگرتندان، بۆ جاری ٣٥هه‌مین له نزیك زیندانی ژنانی گه‌بزه چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا. په‌رله‌مانتاری وان موئه‌زه‌ز ئۆرهان و زۆر كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد.
پۆلیس نه‌یهێشت خانه‌واده‌كان نزیك ببنه‌وه له زیندانه‌كه و ده‌وری دایكانی گرت و ده‌ستی به‌سه‌ر ناسنامه‌كانیاندا گرت. دایكێك به ناوی سوڵتان بۆزكورت ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و به پۆلیسی گوت، «دایكان ٢ ڕۆژه له په‌رله‌مان چالاكیی دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئێوه ته‌حه‌موول ناكه‌ن كه ئێمه لێره دانیشین.»
پۆلیسی تورك هه‌ڕه‌شه‌ی له خانه‌واده‌كان كرد و هێرشی كردنه‌سه‌ر.
s.m