پۆلیس لە ئیستەنبول هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانى دژ بە قەیوم

پۆلیسی تورک لە ئیستانبول بە غازی بیبەر و گولـلەى پلاستیکى هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانى هەدەپە، کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان لەلایەن ئاکەپەوە دەیانخواست خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

رێکخستنى پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بۆ ئیدانەکردنی داسەپاندنى قەیوم بەسەر شارەوانییەکانى گەورە شارەکانى ئامەد و مێردین و وان لە گەڕەکی کادی کۆی ئیستانبول، خواستیان لە بەردەم ئۆپێرای سورەیا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیسی تورک بە غازی بیبەر و گولـلەى پلاستیکى هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و چەندین کەسی دەستگیرکرد.

جەماوەری خۆپیشاندەریش بە شوشە و بەرد وەلامی هێرشی پۆلیسەکانیان داوەتەوە. لە کاتى هێرشەکەدا چەندین کەس دەستگیرکراون. هەروەها لە بەردەوامیى خۆپیشانەکەدا کەسێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە هێشتا ناسنامەکەى روون نەبووەتەوە دراوەتە بەر چەقۆ.

ئەو کەسە، کە هۆکاری دانە بەرچەقۆکەى روون نەبووەتەوە، بە ئامبولانس رەوانەى نەخۆشخانە کرا.

ژ.ت