پۆلیس لە ئێشکگریى دیموکراسیی ئیستەنبولدا هێرشی کردە سەر پەرلەمانتاران

پۆلیس لە ئیستەنبول و لە چالاکیى ئێشکگریى دیموکراسیدا هێرشی کردە سەر پەرلەمانتاران. بەهۆی هێرشەکە و توندوتیژیى پۆلیسەوە  پەرلەمانتاری هەدەپە کەمال بولبول گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بۆ ئیدانەکردنى دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى گەورە شارەکانى ئامەد، وان و مێردین لە گۆڕەپانی ئەسەن یورد لە ئیستەنبول چالاکیى ئێشکگریى دیموکراسی رێکخرا. پەرلەمانتارانى هەدەپە زوڵێخا گیولوم، کەمال بولبول، عومەر ئۆجالان، ساروخان ئۆلوچ و نەجدەت ئیپەک یوز، هەروەها پەرلەمانتاری جەهەپە عەلی شەکەر و نوێنەرانى رێکخراوە مەدەنییەکان بەشداریی چالاکیى ئێشکگریی دیموکراسی بوون.

پۆلیس شوێنى چالاکییەکەى گەمارۆدا و رێگای نەدا پەرلەمانتارن بچنە گۆڕەپانی چالاکییەکە. پۆلیسەکان دواى ئەوە بە گولـلەى پلاستیکى هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتاران. لە هێرشەکەدا چاویلکەى کەمال بولبول پەرلەمانتاری هەدەپەیان شکاند و بولبول گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. پۆلیس ژمارەیەکى زۆر لە چالاکوانانى ئێشکگریى دیموکراسیى دەستگیرکرد.

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە ناڕەزایەتیى لە دژی هێرشی پۆلیسەکان نیشاندا.

دواى پێشکەشکرنى وتە و لێدوانەکان پۆلیس رێگاى نەدا هیچ کەسێک جگە لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەهەپە بچێتە گۆڕەپانى  چالاکییەکە و دەستیان کرد هێرشکردنە سەر ئەو هاووڵاتییانە، کە لە دەورووبەری گۆڕەپانى چالاکییەکەدا دروشمیان دەوەتەوە.

ژ.ت