هێرشەکەى پۆلیسی تورکیا ئێوارەى شەممە روویدا و بەهۆی ئەو هێرشەوە ٨ ئەندامانى رێکخستنى گەنجان دەستگیرکران، کە ٤ کەسیان ئەندامی، فیدراسیۆنى گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (SGDF)ن. ئەندامانى (SGDF) مانگى تەمووزی ٢٠١٥ بۆ پشتیوانى لە کۆبانێ چووبوون بۆ شارى پرسوس لە پارێزگاى رحا تاوەکو لەوێیەوە بڕۆن بۆ کۆبانێ، بەڵام چەتەیەکى داعشی سەر بە تورکیا بە کردەى خۆکوژی هێرشى کردە سەریان و دەیان کەسى لێ کۆمەڵکوژکردن.
ئەو گەنجانەى پۆلیس لە ئەنقەرە لەکاتى بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو بۆ یادى کۆمەڵکوژییەکەى پرسوس دەستگیریکردن بریتین لە: ١ – ئەمینە کایا ئەندامى بەڕێوەبەریى ناوەندیى هەدەپە و هاووتەبێژی ئەنجوومەنى گەنجانی هەدەپە، ٢ – دەنیز باخچەچی ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى (SGDF)، ٣ – ئەجمە پۆڵات ئەندامی (SGDF)، ٤ – موستەفا بایراقدار ئەندامی (SGDF)، ٥ – کەمال کائان ئەندامی هەروەرزیى خوێندکاران، ٦ – گۆرکەم گۆجەن، ٧ – تانکیوت سەرتاش ٨ – دۆرو نینسوو.
ئەو گەنجانە لە دواى دەستگیرکردنیان گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیس و لە دواى ماوەیەک راگرتنیان لە بنکەکەى پۆلیسدا ئازادکران.
ر.م