پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیى قەرس

پۆلیسی دەوڵەتى تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیى شاری قەرس.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ پۆلیس لە ئیستانبول هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیى قەرس.

ئالاجا لەوبارەیەوە رایگەیاند، پۆلیس ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەم و تاوەکو ئێستاش هۆکاری هەڵکوتانەکەیان بۆ روون نەکردوومەتەوە.

ئالاجا راشیگەیاند، هەڵکوتانەکە بە پاساوی دۆسیەکە "نهێنی"یە، ئەنجامدراوە و لەبەر ئەوەش تاوەکو ئێستاش نازانێت هەڵکوتانەکە و لێکۆڵینەوەکەیان لەبەر چییە.

ئالاجا ئەوەشی راگەیاند، پۆلیس لە رێگەى براکەیەوە بانگیان کردووە تاوەکو بڕوات بۆ دەزگاى ئاسایش تاوەکو وتەى لێوەربگیرێت. ژ.ت