پۆلیسى تورکیا رێگری لە چوونى رێکخراوە مەدەنییەکان بۆ پرسوس دەکات

ئەندام و بەڕێوبەرانی نووسێنەگەی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ و رێکخراوى بازرگانى و پیشەسازیى ئامەد هەوڵیاندا بچن بۆ پرسوس بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەى پرسوس بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسى تورکیاوە رێگرییان لێکرا و نەیانهێشت بچن بۆ پرسوس.

شاندەکە لە ئەندامان و بەڕێوبەرانی نووسینگەی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD)  ژووری بازرگانی و پیشەشازیى ئامەد (DTSO) و چەندین ڕێکخراوی تری مەدەنی پیکهاتبوو.

ئەو شاندە دەیانویست بۆ ئەنجامدانی لیکۆڵێنەوە لە ڕوداوەکەی پرسوس، سەردانى ئەو شارۆچکەیە بکەن، بەڵام  بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی رحا رایگەیاند، "ئاسایشى ژیانی ئەندامانى شاندەکە پارێزراو نییە"، بۆیە ڕیگا نادەن ئەو شاندە بچێتە سنووری پارێزگاى رحا و لەوێیەوە بچن بۆ پرسوس.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیىى پۆلیسی ئامەد لەسەرئەو داوایەى پۆلیسى رحا، رێگاى نەدا شاندەکە لە شارى ئامەد بچنە دەرەوە و بەرەو رحا بکەونەڕێ.

ر.م