پۆلیسى تورکیا پاڵێوراوێکى هەدەپەى دەستگیرکرد

لە شاری ئیستەنبول پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی زۆنگیولداکێ ئەڤلیا گیودان پاڵێوراوی هەدەپە و جگە لە دەستگیرکردنى ئەو پاڵێوراوەى هەدەپە، بەلانیکەمەوە ٧ کەسى تر دەستگیرکران.

پۆلیس لە شاری ئیستەنبول ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵانى ئەنجامدا و ٨ کەسى دەستگیرکرد.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە: زۆنگیولداکێ ئەڤلیان گیودان پاڵێوراوی هەدەپە، سەروەت تەکین، وەدات تەکین، موارد تەکین، هانم گیوزەل، میراچ یاڵچن، ڤۆڵکان ئاڤکان و ئازاد کاپلان .

ر.م