پۆلیسی به‌ریتانیا هێرشی كرده سه‌ر ڕێپێوانی وێڵز
پۆلیسی به‌ریتانیا هێرشی كرده سه‌ر ڕێپێوانی درێژمه‌ودای هه‌رێمی وێڵز كه به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به ئۆجالان و گۆشه‌گیری، به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
پۆلیسی به‌ریتانیا هێرشی كرده سه‌ر ڕێپێوانی درێژمه‌ودای هه‌رێمی وێڵز كه به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به ئۆجالان و گۆشه‌گیری، به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
له ڕۆژانی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له هه‌رێمی وێڵزی به‌ریتانیا ڕێپێوانێكی درێژمه‌ودا ده‌ستی پێكرد. به‌شداران مه‌به‌ستیان بوو به‌ره‌و شاری نیوپۆرت بچن كه چالاكی كورد ئیمام شیش ماوه‌ی ٦١ ڕۆژه له‌وێ مانی له خواردن گرتووه.
به‌شدارانی چالاكییه‌كه كاتێك به‌ره‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كوردان وه‌ڕێكه‌وتن ڕووبه‌ڕووی ڕێگری پۆلیس بوونه‌وه. به‌هۆی هێرشی پۆلیس پێكدادان ڕوویدا و ٣ چالاك بریندار بوون. پۆلیسی به‌ریتانیا به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی دا بڵاوه به به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كه بكات كه له‌نێویاندا منداڵ و ژن هه‌بوون. پاش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی درا، پۆلیس كشایه‌وه و چالاكییه‌كه‌ش كۆتایی هات.
s.m