پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی هه‌ده‌په له ئامه‌د
له ئامه‌د پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی هه‌ده‌په و ٢ به‌رپرسی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كرد.
له ئامه‌د پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی هه‌ده‌په و ٢ به‌رپرسی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كرد.
ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هری ئامه‌د به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانه سه‌ر مانگرتنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن كه ٧٦ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له زیندان مانی له خواردن گرتووه، پۆسته‌رێكیان به دیواری باره‌گه‌كه‌یان هه‌ڵواسی كه له‌سه‌ری نووسرابوو «به‌رخۆدانی زیندانه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ین».
به‌هۆی هه‌ڵواسینی ئه‌و پۆسته‌ره، پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گه‌كه و سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پۆسته‌ره‌كه، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌ر وه‌هاب گونایدن و به‌رپرسێكی هه‌ده‌په ئاره‌زوو جاندان ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د.
s.m