پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر دایكانی شه‌ممه له ئیسته‌نبووڵ
پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر چالاكیی دایكانی شه‌ممه له شاری ئیسته‌نبووڵ، به‌شداربوانیش به درووشم وه‌ڵامی هێرشی پۆلیسیان دایه‌وه.
پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر چالاكیی دایكانی شه‌ممه له شاری ئیسته‌نبووڵ، به‌شداربوانیش به درووشم وه‌ڵامی هێرشی پۆلیسیان دایه‌وه.
دایكانی شه‌ممه بۆ پرسینی چاره‌نووسی ڕۆڵه بێسه‌روشوێنه‌كانیان و دادگه‌ییكردنی بكوژه‌كان بۆ جاری ٧٠٤هه‌م ویستیان ڕێپێوانێك بۆ مه‌یدانی گالاتاسه‌رای ئیسته‌نبووڵ ساز بكه‌ن.
دایكان له به‌رده‌م بینای كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسته‌نبووڵ كۆبوونه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانیان ویستیان به ڕێپێوان خۆیان بگه‌یه‌ننه مه‌یدانی گالاتاسه‌رای. پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر چالاكییه‌كه كه هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان-یش له‌نێویاندا بوو. پۆلیس ویستی هه‌موو به‌شداران بخاته نێو بینای كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
ئاپۆڕای دایكان و خانه‌واده‌كانیان وه‌ڵامی هێرشی پۆلیسی توركیایان دایه‌وه. هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و په‌یامنێر و نوێنه‌رانی ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشیان له ناوچه‌كه دوورخستووه‌ته‌وه.
s.m