دوكاندارانی ناوچه‌ی پرسووس جه‌لال و عادل شه‌نیاشار كه برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ باوكیان به ناوی حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار دوێنێ له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كداریی كاندیدی ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز و پیاوه‌كانی كوژران، ئه‌مڕۆ له پرسووس به مه‌ڕاسیم به‌خاك ده‌سپێردرێن. پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر مه‌ڕاسیمه‌كه و تا ئێستا ئاڵۆزی به‌رده‌وامه.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به بۆمبی گازی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مه‌ڕاسیمه‌كه ئاڵۆزی هاتووه‌ته ئاراوه. هه‌زاران كه‌س كه به‌شدار بوون له مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌نێو زه‌وییه‌كانی سنووره‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه و تا ئێستا له‌نێوان پۆلیس و ئاپۆڕای گه‌ل پێكدادان به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیس ڕێگری له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت بچنه گۆڕستان و له ئاسمانی گۆڕستانه‌كه‌ش به‌رده‌وام كۆپته‌ر ده‌سوورێنه‌وه.
s.m