پۆلیسی تورک رێگای نەدا لە ئەنقەرە یادی تیرۆرکردنى تاهیر ئەلچی بەڕێوەبچێت

تاهیر ئەلچی پارێزەری مافەکانى مرۆڤ ٣ ساڵ لەوە پێش و لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا لە ئامەد تیرۆرکرا. بڕیاربوو لە ئەنقەرە یادی ئەلچی بەڕێوەبچێت، بەڵام پۆلیسی تورک رێگای نەدا یادەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

پارێزەرانى پلاتفۆرمی مافناسانی ئازادیخواز بۆ یادکردنەوەى ساڵیادی تیرۆرکردنى تاهیرئەلچی سەرۆکى کۆمەڵەى پارێزەرانى ئامەد دەیانخواست لە بەردەم بینای دادی ئەنقەرەدا کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن.

بەڵام پۆلیسەکانى رژێمى ئاکەپە رێگایان بە پارێزەران نەدا کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەیان ئەنجام بدەن و یادی تاهیر ئەلچی هاوپیشەیان بکەنەوە.

هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانى پۆلیسەکاندا، ژمارەیەکى زۆر لە پۆلیسى تر گەمارۆی شوێنەکەیاندا و چوونە ناو بینای دادی ئەنقەرە و رێگاشیان بە میدیاکان نەدا پێشێلکاری و هەڵکوتانەکەیان رووماڵ بکەن.

ر.م