پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەرچالاکی' ئێشکگری دیموکراسی' لە ئیستانبول
لە ئیستانبوول پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەرچالاکی ئێشکگری دیموکراسی و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
لە ئیستانبوول پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەرچالاکی ئێشکگری دیموکراسی و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
هەدەپەییەکان بە نیازبوون لە گۆڕەپانی کۆماریی شاری ئیستانبول چالاکی' ئێشکگری دیموکراسی' ئەنجام بدەن. پۆلیسی تورک گۆڕەپانەکەی گەمارۆدا و ڕایانگەیاند کە پارێزگار هەرچەشنە چالاکی و ڕێپێوانێکی قەدەغە کردووە.
دوای ڕاگەیاندنی پۆلیس پەرلمانتارانی هەدەپە هەوڵی ئەوەیان دا کە بە قسەکردن کێشەکان چارە سەربکەن، بەڵام پۆلیس بە گولەی پلاستیکیی و گازی بیبەرهێرشی کردە سەرجەماوە. لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا چەندین کەس دەستگیرکران.
ک-ش