پۆلیسی تورکیا ڕێگەنادات کەس پێشوازیی لەیلاگیوڤەن بکات

پۆلیسی تورکیا دەرووبەری بەندیخانەی ئامەد-ی گەمارۆداوە و ڕێگەنادات هیچ کەسێک بۆ پێشوازیی کردنی لەیلاگیوڤەن بچێتەبەردەم بەندیخانەی ئامەد.

لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی گشتی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ، بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ماوەی ٧٩ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. دادگەی تورکیا ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی لەیلاگیوڤەنی دەرکرد. پۆلیسی تورک بۆئەوەی کە پێش لەهاتنی هاووڵاتیان بگرێت بۆ پێشوازی کردن لە لەیلاگیوڤەن ،بەندیخانەی ئامەدی گەمارۆداوە و ڕێگەنادات کەس نزیکی بەندیخانەکە ببێتەوە.

پۆلیسی تورک ڕێگەری لەئەوکەسانە دەکات کە بەنیازن بۆ پێشوازیی کردن لەلەیلاگیوڤەن بچنەبەردەم بەندیخانەی ئامەد. پۆلیس بێجگە لە کچەکەی گیوڤەن ڕێگەیان بەکەس نەداوە بچنەبەردەم بەندیخانەکە.

سەبیحە تەمیزکان کچەکەی لەیلاگیوڤەن لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە، "من لەبەردەم بەندیخانەدام. نەنیا ڕێگەیان بەمن داوەکە بێمەبەردەم بەندیخانە. بەندیخانەکە گەمارۆدراوە. ڕێگەیان بە پەرلمانتارانی هەدەپە نەدا کە بێنەبەردەم بەندیخانەی ئامەد بۆ پێشوازیی کردن لەدایکم. من بەتەنیا پێشوازیی لەدایکم دەکەم."

پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە وبەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتارانی هەدەپە بۆ پێشوازیی کردن لەگیوڤەن سەردانی بەندیخانەیان کرد بەڵام پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەوان بچنە بەردەم بەندیخانەکە.

هەروەها ڕێگە بەهیچ ڕۆژنامەوانێک نەدرا کە ڕووماڵی ئازادکردنی لەیلاگیوڤەن بکەن.

ک٠ش