پیلانگێڕیى نێودەوڵەتی لە سویسرا و فەرەنسا ئیدانە کرا

پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینى یەکەم لە شاری لوزەرنی سویسرا و لە شارەکانی مونپلییە و مارسیلیای فەرەنسا ئیدانە کران.

لوزەرن - سویسرا

لە چالاکییەک دا پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى لە شاری لوزەرنی سویسرا ئیدانە کرا. لە چالاکییەکەدا چادرێک بۆ ئاگادارکردنەوەى هاووڵاتییان و پێدانى زانیاری دانرا. لەسەر چادرەکە پۆستەرێک بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان" هەڵدرا.

راگەیاندراو لەسەر تەندروستی، ژیان و ئاسایشی ئۆجالان بە ناو هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەدا بڵاوکرایەوە و چالاکییەکەش تاوەکو ئێوارە بەردەوام بوو.

 

مونپلییە

لە دژی پیلانێگڕیى نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینى یەکەمی ١٩٩٨ لە شاری مونپلییەی فەرەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و کۆمونی ژنەوە رێکخرابوو. لە چالاکییەکەدا ستاند دانرا و راگەیاندراو لەبارەی پیلانگێڕیى نێودەوڵەتی بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.

جەواد گیونەش ئەندامى دیوانی هاوسەرۆکایەتیى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە فەرەنسا لە چالاکییەکەدا وتى "ئێمە پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى ئیدانە دەکەین. پیلانگێڕییەکە سەرنەکەوت و رژئاواش سەلمێنەری ئەوەیە. ئازادیى رێبەر ئاپۆ ئازادیى گەلی کوردە. تاوەکو ئازادبوونى رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئێمە بەبێ راوەستان بەردەوامیى دەبێت".

مارسیلیا

چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیى نێودەوڵەتی لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لەلایەن گەنجانى ئازادەوە رێکخراو و سەدان کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، تاوەکو ئاگاداری دۆخی ئۆجالان نەبن بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى چالاکییەکانیا.

لە چالاکییەدا پۆستەرەکانى ئۆجالان و ئاڵاکانى پەکەکە بەرزکرانەوە و دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەوترایەوە.

ر.م