پیلانێگڕیى نێودەوڵەتى لە سیدنیی ئوستورالیا ئیدانە کرا

پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەم لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سیاسەتى گۆشەگیرکردن لە شاری سیدنیى ئۆستورالیا ئیدانە کرا.

لە شاری سیدنیى وڵاتى ئۆستورالیا و بە پێشەنگایەتى ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکى کورد چالاکییەک بۆ داوای ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا کوردستانیان و دۆستەکانیان ئامادەبوون و پیلانگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم و سیاسەتى گۆشەگیرکردنیان لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکدا راگەیاندرا، گەلی کورد لە دەوری ئۆجالاندا بوونەتە بازنە و پیلانگێڕییەکە پووچەڵکراوەتەوە.

ئەوەش خرایەڕوو، هێزە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەى پیلانگێڕییەکى تر ئەنجام بدەن، سیاسەتى گۆشەگیرکردنیان لە دژی ئۆجالان خستووەتە کار و سەرنجیشیان خستە سەر رۆڵی دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا و بڕیارەکەى، کە خزمەت بەو سیاسەتە دەکات و هەروەها باسیان لە بێدەنگیى رێکخراوى جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرد، کە ئەوەش دەچێتە خزمەتى پیلانگێڕییەکە و سیاسەتى گۆشەگیرکردنەوە و هەڵوێستى ئەو دوو رێکخراوە نێودەوڵەتییەیان ئیدانەکرد.

کوردستانیان لە چالاکییەکەیاندا داوایان لە حکومەتى ئوستورالیا کرد، لە دژی ئەو گۆشەگیرییە بێدەنگ نەبێت، چونکە گۆشەگیرکردن تاوانە لە دژی مرۆڤایەتى.

لە چالاکییەکەدا سەدان راگەیاندراو لەبارەى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى و سیاسەتى گۆشەگیرکردن لە دژی ئۆجالان بەسەر هاووڵاتییانى ناوچەى چالاکییەکدا دابەش کرا.

ر.م