پێش سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا چالاکی ئیدانەکردنی ئەردۆغان دەستی پێکرد

بانگهێشت کردنی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە لایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە، لە زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا بە چالاکی گرسەیی شەرمەزارکرا.

بە بانگەوازی پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» کە ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی ئەڵمانی، کوردستانی و تورکی بەڕێوەی دەبەن، لە زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا لەدژی سەردانەکەی ئەردۆغان خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

٢٨ی ئەیلوول/٧ی ڕەزبەرلە بڕلین، ٢٩ی ئەیلوول/ ٨ی ڕەزبەر لە کۆڵن چالاکی گەروە بەڕێوە دەچێت. پێش بەڕێوە چوونی ئەو چالاکیانە دوێنێ لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئەڵمانیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا وهەم ڕژیمی ئەردۆغان وهەمیش دەوڵەتی ئەڵمانیا کە ئەردۆغانی بانگهێشت کردووە شەڕمەزارکرا.

بۆ ئەومەبەستە لە شارەکانی برلین، دوسەڵدۆرف، هامبورگ، فرانکفۆرت، هانۆڤەر، شتوتگارد، بیلەفەڵد، برێمەن ودارمستادت-ێ چالاکی ئەنجامدرا.

'برلین'

سەرەڕای کوردستانیان ودۆستەکانیان چەندین پێکهاتەی دیکە بەشداری چالاکییەکە بوون. ڕێپێوانەکە لە هەرمانپلاتزدەستی پێکرد وهەتاکو مەیدانی ئورانێ پلاتزدرێژەی هەبوو. لە ڕێپێوانەکەدا چەندین ڕێکخراوەی پەنابەران، پارتی سیاسی و گروپە چەپەکان بەشداریان کرد.

'دارمستادت'

ڕێپێوانەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد ومەجلیسی ژنانی ڕوسا ڕێکخرابوو و ڕێکخستنە چەپەکانی ئەوشارە هاوکارییان کرد. لە خۆپیشاندانەکەدا پانکاردی " ئەردۆغان بەجێر نەییت" بەرزکرایەوە و چالاکوانان تا ناوەندی شار ڕێپێوانیان کرد.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سەردانەکەی ئەردۆغاب بۆ ئەڵمانیا لە شارەکانی دوسەڵدۆرف، هامبورگ، فرانکفۆرت، هانۆڤەر، شتوتگارد، بیلەفەڵد، برێمەن چالاکی ئەنجامدرا.

 

ک-ش