پێشێلکارییەکانی (پەدەکە) بەرامبەر پەنابەرانی مەخمور گەیەنرایە پەرلەمانی عێڕاق

دۆسیەی ڕێگریکردن و گەمارۆی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) گەیەنرایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێڕاق.  

دەربارەی ڕێگریەکانی (پەدەکە) و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، کاوە محەمد مەولود پەرلەمانتاری عێڕاق لە فڕاکسیۆنی گۆڕان داوایەکی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کرد کە تییدا باس لە ڕەوشی پەنابەرانی کەمپی مەخمور ئەکات بەردەوام ڕوبەڕوی توند و تیژی و بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەبنەوە.

لە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٩ پەرلەمانتار کاوە محەمەد بە نوێنەرایەتی ١٢٠٠٠ پەنابەری سیاسی لە کەمپی مەخمور داواکاریەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێڕاق کرد و تێیدا باسی لەوە کردوە کە کەمپەکە فەرمیە و دانی پێدا نراوە و لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتۆکانەدا، بەڵام لە ئێستادا ڕوبەڕووی ڕێگریکردن و بۆردومان دەبێەوە و هیچ لایەنێک ناچێت بەهانایانەوە.

هەروەها داواشی کرد کە بڕیاری تەندروست و ڕێی و شوێنی یاسایی بگرنە بەر سەبارەت بەو بابەتە و لە پەرلەمانی عێڕاق پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت.

ژ.ت