پەدەکە میدیاکانی خۆی خستووەتە خزمەتی دەوڵەتی تورکیا

دوای ئەوەی کە بەرپرسی دەزگەی هەواڵگری میت لە هەرێمی کوردستان کوژرا، پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە بۆئەوەی کە خۆی لای دەسەڵاتدارانی فاشیستی ئاکەپە ومەهەپە شیرین بکات، تەواوی دام ودەزگەی میدیایی خۆی خستووەتە خزمەتی تورکیا.

میدیاکانی پەدەکە رێک وەک میدیاکانی ئانادۆڵ و تەرەتە دەستیان بە کارکردووە.

تەڤگەری ئازادی کوردستان دووساڵ پیش لەناوچەی دووکان-ی سلێمانی ٢بەڕێوەبەری پلەبەرزی دەزگەی هەواڵگری توریکا-میتیان دەستگیرکرد. دوای ماوەیەک دانپێدانانی ئەو بەرپرسانەی میت بڵاوکرایەوە. ئەندامانی میت باس لە چالاکییەکانی خۆیان لەباشووری کوردستان و سیاسەتەکانی کرمۆڵکردنی تورکیا کرد. ئەو کار وچالاکییانەی میت بەتەنیا ئەنجام نەدراوە و هاوکاریی کراون.

تەڤگەری ئازادی کوردان بەشێک لەو دانپێدانانەی کە پێوەندی بە هەندێک لەپارتەکانی باشوورەوە بووو تا ئیستا بڵاونەکرابووەوە، یەکسەر بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردەوە. تەڤگەری ئازادی کوردستان بەپێی دانپێدانی  بەرپرسانی میت چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا. ئەو بابەتانە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا بە ناوی 'کرمی دار' کە چەند ڕۆژ پێش بڵاوکرایەوە باسکراوە.

لە بەرنامەی کرمی داردا ئەندامانی میت و سیخوڕەکانیان باسی ئاستەنگی و تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی دەکەن. لە دانپێداننەکاندا باسی خڵەتاندن وچەواشە کارییەکان دەکەن کە هەموو سنوورێکی ئەخلاقیی تێپەڕاندووە.

' بەنیازن ڕەوایی بدەن بە نۆکەربوون'

لەکاتێکدا تەڤگەری ئازادی کوردان هەموو ئەوچالاکییانەی میت کە زیان دەگەێنێتە هەرچوارپارچەی کوردستان و بەنیازبوو تەڤگەری ئازادی کورد وکوردستان لە ناوەوە کرمۆڵ بکەن، هەموو ئەو وردەکاریانەی ئاشکراکرد، بەرپرسی دەزگەی هەواڵگری میت لەباشووری کوردستان عوسمان کۆسە کوژرا.

پەدەکە بۆ ئەوەی کە خۆی لە بەرچاوانی تورکەکاندا شیرین بکات ئەوچالاکییەی ئەو گەنجە کوردەی بەکراهێنا. پەدەکە ڕەوایی دا بە نۆکەری کردنی تورک، دوای ئەوەی کە ئەو گەنجە کوردەی گرت و وتی ئەوگەنجە تاوانبارە و ڕادەستی تورکیای دەکات. لە باشووری کوردستان کەسانێکی لەباکووری کوردستان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەرماڵەکانیان، چەندین کەس بێسەروشووێن کراون.

'وەک ئانادۆڵ گورونوم کاردەکەن'

میدیاکانی پەدەکە ڕێک وەک میدیاکانی ئانادۆڵ گۆرونوم' و تەرەتە کاردەکەن.

لەلایەک بانگەشەی ئەوەدەکات کە ئەو گەنجانەی کە دەستگیرکراون دانیان بە هەموو شتێکدا داناوە و لەلایەکی ترەوە هەڵسوڕاوانی نەهێنی پەکەکە ئاشکرادەکات و دەیانکاتە ئامانج، و بەنیازە ئەوان گرێ بدات بە کوژرانی عوسمان کۆسە بەرپرسی میت لە باشووری کوردستان.

ئەو شتانە زۆر روونە. پەدەکە و میدیاکانی وەک بەشێک لە دەوڵەتی تورک کاردەکەن وبۆ ئەوەی کە خۆیان لە بەرچاوی تورکیا شیرین بکەن هەموو سنوورێکیان تێپەڕاندووە. لەناو گەلی باشووری کوردستاندا وا دەبینرێت: ئەو کارانەی کە لەسەر ناوی کوردبوون دەکرێت شەرمێکی گەورەیە!"

ک-ش