پەرلەمانتارانی باسک لە ئیسپانیا داوای ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان دەکەن

پەرلەمانتارانی باسک پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد دەربڕی.

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان ڕایگەیاند، ئۆیهانا ئێچێباڕیێتا و مێرچێ ئایزپوروا هەردوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی باسک لە ئیسپانیا پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان دەربڕی و کەمپەینەکەیان واژۆ کرد.

ئەو دوو پەرلەمانتارە هەروەها گەڵاڵە پرسیارێکیان سەبارەت بە هەڵویستی ئیسپانیا لە سەر بارودۆخی زەینەب جەلالیان و زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێشکەشی پارلمانی ئیسپانیا کرد.

شایەنی باسە کە زەینەب جەلالیان لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن لە زیندانی قەرچەکی وەرامین کردووە و بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە مەترسیدایە.

لە ئێستادا سێ زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان، سوهەیلا حیجاب و سەکینە پەروانە دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کردووە.

ف.ق