پەرلەمانتاری سوێد: دەبێت تورکیا لەگەڵ کورد دیالۆگ بکات

ئاندەرس ئوستەربێرگ، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی سوێد کە هاوبەشێکی گەورەی حکومەتە لە وڵاتەکە و ئەندامی لێژنەی سیاستی دەرەوەی پەرلەمانە. بانگەوازی بۆ تورکیا کرد هێرشە داگیرکارییەکانی بوەستێنێت و لەگەڵ کورد بکەوێتە گفتوگۆ.

ناڕەزایی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی سوێد ئاندەرس ئوستەربێرگ ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جێگەی نیگەرانییە.

ئوستەربێرگ ئەوەشی ڕاگەیاند، سەرکەوتنە هەرە گەورەکانی شەڕ لە سوریا، ڕووسیا و ئێرانن و وتی: "لەبەر ئەوەی هەردوو وڵات لە شەڕەکەدا پێگەی خۆیان بەهێز کرد. ئەوەی لەو شەڕەدا زیانیان پێدەگات، خەڵکی تورکیا و سوریایە. قوربانی شەڕەکان گەلەکان دەیدەن. شەڕ هۆکارە بە ڕووخان و چارەسەر نییە. پێشنیار بۆ تورکیا دەکەین هێرشەکان بوەستێنێت و مێزی گفتوگۆ ئامادە بکات و لەگەڵ هێزە کوردییەکان گفتوگۆ بکات"

ئوستەربێرگ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان دەیانەوێت هێرشەکان بوەستێنن و کورد لە باکوری سوریا خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

ئوستەربێرگ وتیشی: "بەرپرسیاریەتی وڵاتە دیموکراتییەکانە پشتیوانی سیستمی دیموکراتی لەو ناوچەیە بکەن. سوێد خۆی ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە. بەڵام لەگەڵ وڵاتانی ئەندام، پەیوەندییەکی باشی هەیە. بۆیە داوا لەو وڵاتانە دەکەین بابەتەکە بخەنە بەرنامەی کاری ڕۆژانەیانەوە".

ف.ق