پەروین بوڵدان: ٢٤ حوزەیران وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە ئێمە ئینکاردەکەن

میتینگەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بەردەوامە. لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ بە بەشداری هەزاران کەس میتینگی هەدەپە بەڕێوە چوو.

 

میتینگەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بەردەوامە. لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ بە بەشداری هەزاران کەس میتینگی هەدەپە بەڕێوە چوو.

لە میتینگەکەدا پەروین بوڵدان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: مێژوویی ئەم گەلە بە ئێش وکوشتن پڕ بووە. هەردەنگێکی ئێوە دواڕۆژێکی ئاشتی و ئارامی مسۆگەر دەکات.

گەڤەر شاری ئاشتەواییە. هاووڵاتیانی هەرێمە هەموو کات بۆ ئاشتی تێکۆشان دەکەن.هەمووکات لایەنگری ئاشتیی بوون. لەماوەی دەسەڵاتی ١٦ ساڵەی گەڤەر زوڵم لە هاووڵاتیانی گەڤەر کراوە. هەمووکات دەیانەوێت دەست بگرنە سەربەهاکانی ژیانی ئێوەدا. نوێنەر وهاوشارەدارەکانی ئێوەیان دەستگیر کرد.

مافەکانی ئێوەیان پێشیل کردووە. سیاسەتمەدارەکانتان-یان خستووەتە بەندیخانە، بۆشارەوانییەکان قەیومیان داناوە. هەرئەو قەیومانە هێرشیان کردە سەر بەهاکانی ئێوە.

ئەم ناوچەیە ئیتر شەڕ وخوێنی ناوێت. دایکەکانمان نایانەوێت بگرین.هەرکەس داوای ژیانێکی ئازاد دەکات. ئەمخاکە داوای مافی ژیانی هاوبەش دەکات. بۆ وەدیهێنانی ئەمانە هەدەپە هەیە، دەمیرتاش هەیە.

سەلاحەدین دەمیرتاشیان خستووەتە ناو بەندیخانەوە، ئەو دەسەڵاتە پێی وایە کە دەنگی سەلاحەدین دەمیرتاش ناگاتە دەرەوە. بەڵام ئەمڕۆ ئێمە دەبینین کە لە گەڤەر هەموو کەس بوونەتە سەلاحەدین دەمیرتش.

سەلاحەدین دەمیرتاش بووەتە خەونی ئاڵۆزی ڕەجەب بەگ. هەموو شەوێک دەمیرتاش لە خەودا دەبینێت. هە بۆیە نازانێت چی دەڵێت. دەڕواتە هەر شوێنێک دەست دەکات بە درۆکردن.هەر بەڕاستی خەوی دەمیرتاش بینینیش شتێکی ئاسان نییە. دوو ڕۆژی دیکەس سەلاحەدین دەمیرتاش لە خەوەکانی خۆیدا ببینێت و دواتر دەمیرتاش لە بەرانبەری خۆی ببینێت.

ئێمە وەلامی پیویست بدەینە ئەو کەسانە  کە ئێمە لەناو دەبەن، ئینکاردەکەن. ئێمە ٢ ڕۆژی دیکە چاوەڕوان دەبین . دوای ٢٤ی حوزەیران ئەم وڵاتە لە باری نائاسایی و زوڵم و زۆر نەجاتی بێت.

 

ک-ش