پەروین بووڵدان دەنگی دا

پەروین بووڵدان هاوسەرۆکى هەدەپە لە هەڵبژاردنى شارەوانیى ئیستەنبول دا دەنگی دا. بووڵدان وتی، " من دلنیام کە دیموکراسی لەسەندوقەکان دێتە دەرەوە."

پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بۆئەوەی کە بەشداری لەپرۆسەی دەنگداندا بکات چووە قوتابخانەی سەرەتایی مووراد کوولوک لەگەڕەکی فلۆریای ناوچەی باقرکۆی. بووڵدان لەلایەن ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە، پارلمانتاری هەدەپەی ئیستانبول زوڵێخا گولوم و دایکانی ئاشتییەوە پیشوازی لێکرا.

بووڵدان دوای دەنگدان لە لێدوانێکی کورتدا بۆ میدیاکان وتی، " هیوادارام کە هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیران ٢ی پووشپەڕ بۆ گەلانی تورکیا ببێتە خێر. هیوادارم ئەم دەنگانەی ئەمڕۆ نەتەنها چارەنووسی ئیستانبوول بەڵکوو چارەنووسی تورکیاش بگۆڕێت. سەرەڕای ئەوەی کە نەشتەرگەریم بۆکراوە بەڵام هاتم و بەشداریم لە دەنگداندا کرد و ویستم بیسەلمێنم کە دەنگێکیش کاریگەری خۆی دەبێت. ئێمە بەردەوام دەڵێین کە دەنگێکیش دەتوانێت گۆڕانێک بخوڵقێنێت. لەسەرهەمان بیرکردنەوەدا دەنگی خۆم دەدەم. ئیستانبوول چارەنووسی تورکیا دەگۆرێت ، هەربۆیە من دەنگم دا.

بریا دەنگەکانی ٣١ی ئاداربەتاڵ نەدەبوویەوە وئەم هەڵبژاردنە دووبارە نەکرایەتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە دەستگیرا بەسەر ئیرادەی گەلدا بەڵام جارێکی تر بەشداریمان لە هەڵبژاردندا کرد. من دڵنیام کە دیموکراسی لەم سەندوقانە دێتەدەرەوە. ئاشتی، برایەتی و ئازادی لەسەندوقەکان بێتەدەرەوە. هیوادارم هەڵبژاردنی ئیستانبوول ببێتە خێر بۆ هەمووان."

ک-ش