پەڕلمانی سویسرا: دەبێت کورد بەشداری دانیشتنەکانی ئاشتیی ببێت

پەرلەمانی فیدرالی سویسرا ئەو ڕووداوانەی سوریا بە تاوانی جەنگی ناودەباتو شەرمەزاری کرد. پلاتفۆرمەکە بانگەوازیی کۆمەڵگای نێودەولەتی دەکات، کە بە بەشداربونی کورد خولێکی نوێی دانیشتنی ئاشتیی دەستپێبکرێت.

شەڕی ناوخۆیی لە سووریادا ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە،

لە دانیشتنی پەرلەمانی فیدرالی سویسرا بڕیاری گرنگ دەرکرا و بانگەوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، کە ئاگربەست لە سوریا ڕابگەیەندرێت و قۆناغێکی نوێی ئاشتی لە سوریادا دەستپێبکات.

کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سویسرا چەند مانگێک پێش ئێستا ڕەشنووسێکی لەبارەی پێکهێنانی ئاشتی لە سوریا ئاراستەی پەرلەمان کردبوو، لە دانیشتنی دوێنێی ئەو پەرلەمانەدا بابەتەکە نرخێندرا و پەرلەمانتاران ئەو ڕەشنووسەیان پەسندکرد.

ڕەشنووسەکە بەناوی "کۆتایی بە تاوانە جەنگییەکان لە سوریا بێنن" پەسندکرا و بانگەوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، کە ئاگربەست لە سوریا ڕابگەیەندرێت.

هەروەها باس لەوەش کرا، کە سویسرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان لە سوریا بە توندی شەرمەزار دەکات.
ئاماژە بەوەشدرا، کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداربوونی کورد قۆناغێکی نوێی ئاشتی لە سوریادا ڕابگەیەنێت.

ک-ش