پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا

ڕووکەن دەمیر پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ڕووکەن دەمیر پەیامنێرەکەیان لە شاری ئیزمیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی کۆناکی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکراوە.

پۆلیس دەستی بە سەر تەلەفۆن و کۆمپیتەری ماڵەوەشیدا گرتووە. تا ٢٤ کاتژمێری تر هۆکاری دەستگیرکردنی ڕووکەن دەمیر ئاشکرا ناکرێت. ڕووکەن دەمیر بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیزمیر گواسترایەوە.

ف.ق