پەیامى ئۆجالان: بۆ چارەسەری ئامادەم

نووسینگەى مافەکانی ئەسرین لەبارەى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوى نووسینگەی مافەکانى ئەسرین دا پەیامەکەى ئۆجالان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە "من دەمەوێت شوێن و پێگە بۆ گەلی کورد دروست بکەم، وەرن پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. من دەڵێم، ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەى هەفتەیەکدا شەڕ نەمێنێت. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە. بۆ چارەسەری ئامادەم. دەبێت ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت ئەنجامی بدات".

دەقی راگەیاندراوی نووسینگەى مافەکانى ئەسرین:

"ئێمە ٧ی ئابی ٢٠١٩ / ١٦ی گەلاوێژ چاومان بە موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجان کەوت و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجامدا. لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دا گفتوگۆ لەبارەی رۆژەڤی سەرەکی و چەندین تەوەری سەرەکیی پێشکەوتنى مێژوویى پەیوەندیی کورد – تورک و لەبارەی دۆخی شەڕ و قەیرانەکانەوە کرد.

پەیوەندییەکانى کورد – تورک، کە لە ئەخڵات و مەلازگرتەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو دەستووری بنەڕەتیى ١٩٢١ شیکاریى بۆ کرا. رایدەگەیەنێت، پەیوەندیدار بەو بابەتەوە دەبێت هەموو لایەنەکان بە هەستیاری و لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە. جا ئەوانە چ خۆیان بە کەمالیست، یان عوسمانییە نوێکان بناسێنن، دەبێت هەر دوو عەقڵییەتەکە بەپێى مێژوو و پەیوەندیى کورد – تورک و بەشێوەیەکى راست و دروست هەڵوێستێکى باش و ئەرێنى بخەنەڕوو.

دەبێت هەموو کەسێک ئەوە بزانێت ئەنجامی قورس بە دواى خۆیدا دەهێنێت

بەڕێز ئۆجالان لەبارەى پێداگری لەسەر سیاسەتى شەڕ و قەیرانەکانى ئێستا نیگەرانە. سەرنجی خستە سەر لە دەستدانە مرۆیى، سیاسی و ئابوورییەکان، کە لە ماوەى ٤٠ ساڵ دا روویانداوە. پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە لە هەرێمەکەدا ئەنجامی قورستر لەوەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و بیزانێت.

هەوڵە دیموکراتیکەکانى لە کاتی ئۆزال-ەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆنترا گەریلا (دژە گەریلاکانەوە) تێکدراون، ئەمڕۆش هێزەکانى دژ بە چارەسەری بۆ ئەوەى هەمان مەبەستیان بەدی بێت، بوونەتە پۆتانسێل و ماتەوزەیەک و لە ئاستێکدا شەڕ هەڵدەگیرسێنن.

وتەکەى ئۆزال لە ساڵی ١٩٩٣دا، کە رایگەیاندبوو 'بە شەڕ چارەسەر نابێت' بە بیرهێنایەوە، سەرباری پاراستنى راستییەکانی ئەو دۆخەش، ئەمڕۆش بڕیارداری و پێداگریى ئۆزال نیشان دەداتەوە و ئیرادە و ورەی ئەوەى هەیە، کە لێپرسینەوە بکات.  

ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟

بەڕێز ئۆجالان بە هەوڵێکى زۆر شکۆمەندانەوە کاتی (سەردەمی) دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت شیکار و ئانالیز دەکات. لە دژی مێژووی درۆ، سەرقاڵکەرانە و ساختە، کە عەقڵی شۆڤێنسیتییە، دەمەوێت بەپێى مێژووی پەیوەندیى کورد – تورک و بەپێى مێژووی راست و دروست جێگە و پێگەیەک بۆ کورد بکەمەوە. لەو چوارچێوەیەدا کورد پێویستى بە دەوڵەتێکى تر نییە، بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد، کە 'ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟ (باسی لەوەکرد)، هەموو کات هەوڵ و گەڕانی بە دواى ژیانى ئازاد، مرۆڤ ئازاد و کۆمەڵگەى ئازاد دا بووە، کە ٤٠ ساڵە بەردەوامە و رایگەیاند، عەقڵی کورد بونیات دەنێت.

گۆشەگیریى ٢٠ ساڵە، پەیوەندیى بە شەڕەکانی ئەمڕۆوە هەیە  

بەڕێز ئۆجالان راشیگەیاند، لە سەردەمی ئۆزال تاوەکو ئەمڕۆ هەوڵەکان بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوامییان هەیە. بەڕێز ئۆجالان ئەوەشی راگەیاند، گۆشەگیریى ٢٠ ساڵە لە دژی و ئەو شەڕانە، کە ئەمڕۆ روودەدەن پەیوەندییان پێکەوە هەیە. هەروەها وتی، سەرباری هەموو ئەو زۆردارییانەش ماوەى ٢٠ ساڵە لە دژی ئەوە، لەسەر هێڵێ ئاشتی پێداگری و خۆڕاگری دەکات و بۆ ئەوەش دەبێتە وەڵامدەرەوە.  

بەڕێز ئۆجالان دەڵێت: "من بۆ کورد جێگە و پێگە دروست دەکەم. وەرن ئێمە پێکەوە کێشەى کورد چارەسەر بکەین. دەڵێم، من لە ماوەى هەفتەیەکەدا دۆخی شەڕ و ئەگەری شەڕ ناهێڵم. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە و بۆ چارەسەری ئامادەم. بۆ ئەوەش دەبێت دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت ئەوەى پێویستە ئەنجامی بدات".  

هەروەها بە بۆنەى جەژنەوە، سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، کە بۆ تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی رەنج و دڵی بەخشیوە و جەژنی گەلەکەمان پیرۆز بێت. "سڵاوى تایبەتى خۆیشی" بۆ زیندانییەکان نارد.  

ژ.ت