پەیامی دەمیرتاش دەربارەی هێرشەکەی پیرسووس

سەلاحەدین دەمیرتاش نامزەدی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە بەندیخانەی ئەدەرنە بەدیل گیراوە، لە سەر هێرشەکەی دوێنێ-ی پیرسووس بەیاننامەیەکی بڵاو کرادەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش نامزەدی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هێرشە چەکداریەکەی پیرسووس کە ٤ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکە بریندار بوون ، پەیامیکی لە ڕێگەی حیسابی تویتەرەوە بڵاو کرادەوە.

بەیاننامەکەی دەمیرتاش:

خوای گەورە لەو کەسانە خۆس بێت کە لە هێرشە چەکدارییەکەی پیرسووس گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم وهیوای چاکبوونەوەم هەیە بۆ بریندارانی ئەو کردەوە. ڕووداوێکی زۆر ترسناکە. دەبێت لەو ڕووداو بپرسنەوە و بەدلنیاییەوە بکەرەکانی ئاشکرا بکرێن.

دەبێت هاووڵاتیان ئاگادار بن نەکەونە ناو داوی پیلانگێڕیەوە و بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن. ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە هەلبژاردندا فشار و توندوتیژی بەکاربێنن و خوێن بڕژێنن. دەبێت ئێوە مەجالیان پێ نەدەن، هیچ شتێک لە گیانی مرۆڤ بەنرختر نییە.

ک-ش