"چارەسەرکردن وەکو پێویست نەبێت گرفتی قورس روودەدەن"

نورای چەڤیرمەن بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سەرنجی راکێشایە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە دوای کۆتاییهێنانی چالاکییەکانی مانگرتن روویانداوە و رایگەیاند، ئەگەر چالاکوانانی چالاکی مانگرتوو وەکو پێویست چارەسەر نەکرێن گرفتی گەورە ڕوودەدەن.

دوای ئەوەی چالاکی مانگرتن لە گرتووخانەکان کۆتاییهات، زۆربوونی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەمەڕ چارەسەرکردنی زیندانییەکان کەوتە رۆژەڤەوە. چەندین زیندانی دۆخی تەندروستییان قورس بوو و درەنگ بردنیانن بۆ نەخۆشخانە، هەندێکیان لەبەرئەوەی پشکنینیان بە کەلەپچەوە قبوڵ نەکردبوو بەبێ چارەسەرکردن گەڕێندرانەوە گرتووخانەکان. بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) نورای چەڤیرمەن پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی بەرامبەر بە زیندانییە مانگرتووەکان هەڵسەنگاند.

چەڤیرمەن باسی لەوە کرد، هەزاران زیندانی دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کرد و دوای ئەوە چالاکی کۆتاییهات نەخۆشخانەکا و گرتووخانەکان بە دیدی چاکسازییانە لەو بابەتەیان نەڕوانی.

چەڤیرمەن راشیگەیاند، چەندین زیندانی بە کەلەپچەکراوییەوە برانە نەخۆشخانە و وتی، دۆخی تەندروستیی ئەو زیندانییانەی کە ماوەیەکی درێژ لە چالاکی مانگرتندا بوون باش نییە.

چەڤیژمەن وتی، گەڕاندنەوەی چالاکوانان بۆ گرتووخانەکان بەبێ چارەسەرکردن ڕێگەخۆشکەرە بۆ گرفتی گەورە و وتیشی: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە سەرەتای دەستپێکردنی چالاکی مانگرتنەکانەوە لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و چاودێرییەکانمان راپۆرتەکانی خۆمان ئاشکرا کرد.

 دوای کۆتاییهاتن بە چالاکییەکانی مانگرتن ئێمە دیسانەوە بۆ چەسپاندنی مافی مرۆڤ کاردەکەین. بۆ جێبەجێکردنی مافی چارەسەرکردن یەکێتیی پزیشکانی تورک (تەتەبە - (TTB کار دەکات و ئێمەی لەناو لێژنەدا پێکەوە کار دەکەین. مێزێکی قەیرانمان دروست کردووە، کە مافناسان، کارمەندانی تەندروستی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ تێیدا بەشدارن. لە ڕێگەی ئەوەوە دەستێوەردانی پێویست دەکەین".

ر.م