له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی نازانرێت، له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا چالاكی ساز ده‌كرێن.
سوێد
له شاری ستۆكهۆڵمی سوێد له مه‌یدانی نۆرمالمتۆری دوێنێ كوردستانیان چادریان هه‌ڵدا و ئه‌مڕۆش چالاكییه‌كه له دووه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وام بوو. چالاكان پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی ئۆجالانیان هه‌ڵواسی و زانیاری‌یان به‌سه‌ر رێبواراندا دابه‌ش كرد ده‌رباره‌ی دۆخی ئۆجالان.
هاوكات په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سوێد ئامینه كاكه‌باوه سه‌ردانی چادری چالاكییه‌كه‌ی كرد. له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات كاكه‌باوه گوتی: «پێویسته گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت. ئۆجالان-یش وه‌ك زیندانییه‌كانی دیكه مافی هه‌یه و قبووڵ ناكرێت كه ئه‌و مافانه ڕه‌چاو نه‌كرێن. هه‌تا ئۆجالان ئازاد نه‌كرێت، له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاشتی به‌دینایه‌ت.»
ئامینه كاكه‌باوه ده‌ستنیشانی كرد، كه ئه‌و بارودۆخی ئۆجالان و ده‌میرتاشی خستووه‌ته ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی سوێد، به‌ڵام په‌رله‌مان به خه‌مساردی مامه‌ڵه ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا
له شاری دارمشتاد به پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ڕۆزا و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له دارمشتاد دوێنێ (٧ی ئاب) سه‌كۆی ئاگاداركردنه‌وه دانرا.
چالاكییه‌كه له لیوسن پلاتس ده‌ستیپێكرد و هه‌تا ڕۆژی ١١ی ئاب هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر ١٨ بۆ ٢٠ به‌رده‌وام ده‌بێت. له سه‌كۆیه‌كه‌وه سه‌رنجی گه‌ل ڕاده‌كێشرێت بۆ سه‌ر گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كرێت.
هاوكات له شاری گیسن چالاكییه‌كان بۆ ئازادیی ئۆجالان به‌رده‌وامن. له چالاكیی ئه‌مڕۆی گیسن بڵاوكراوه ده‌رباره‌ی دۆخی ئۆجالان بڵاوكرانه‌وه.
سویسرا
له شاری زوریخی سویسرا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنێ چادر هه‌ڵدرا. ئه‌مڕۆش چالاكییه‌كه به‌رده‌وام بوو و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ئیدانه كرا.
له چالاكییه‌كه‌دا كوردستانیان به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌یان دابه‌ش كرد. ڕێكخه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه چالاكییه‌كه تا ١١ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆڵندا
له شاری ده‌نهاگی هۆڵندا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وه‌ڵاته كاتژمێر ١٣ تا ١٧ی ئه‌مڕۆ چالاكیی چادر هه‌ڵدان به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستانیان وێنه‌كانی ئۆجالان و ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد - ته‌ژه‌كه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یان هه‌ڵدا. هه‌ر له چالاكییه‌كه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و به زمانی ئینگلیزی و هۆڵندی بڵاوكراوه دابه‌ش كران كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان له كتێبه‌كانی ئۆجالان وه‌رگیرابوو.
چالاكییه‌كه به درووشمه‌كانی «توركیای فاشیست، ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر»، «ئه‌ردۆغانی تێرۆریست» و «ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ كوردستان» به‌رزكرانه‌وه.
s.m