چالاكییه‌كان بۆ ئازادیی ئۆجالان له‌ ئه‌ورووپا به‌رفره‌وان ده‌بن

چالاکییەکان لە ئەورووپا بەمەستی ئازادی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد وهەتاکو دەروات بەرفراوانتردەبێت.

له‌ پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، له‌ شاره‌كانی مارسیلیا، ڤیەنای پایتەختی نەمسا، ساربڕوخێن، مانهێم، فرانکفۆرت ، لوزێرن، سالاتۆن، زوریخ و ستۆکهۆڵم-ی سوید بۆئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكی به‌ڕێوه‌چوون.

پاریس

بە مەبەستی سەرەنجدان بە گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژی چالاکی چالاکوانانە.

نوێنەری هەدەکە-ی ئەورووپا بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە چالاکییەکە سەردانی شوێنی چالاکییەکەیان کرد.

مارسێلیا

لە شاری مارسێلیا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکی سێ ڕۆژەیان ئەنجامدا. چالاکی بۆ ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٦:٠٠ چالاکییەکە دەست پێدەکات.

ڤیەنا

چالاکی دانانی چادرلە پایتەختی نەمسا/ئوتریش لە ڕۆژی سێیەمی خۆیدایە. لەچالاکییەکەدا چالاکوانان بڵاوڤۆک ونوسراوەیان بڵاوکردەوە.

ساربڕۆخین

لە شاری ساربروخین-ی ئەڵمانیا چالاکی دانانی چادربەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا بڵوڤۆک بڵاوکرایەوە وهاوسەرۆکی ناڤ-دەم دەخیل ئیبراهیم قسەی کرد و وتی،" ئازادی ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە.

مانهیم

لە شاری مانهیمی ئەڵمانیا بە شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ومسۆگەر کردنی ئازادی ڕێبەرئاپۆچالاکی ئەنجامدرا.چالاکییەکە بەردەوامە.

بۆ هەمن مەبەست لە شارەکانی فرانکفۆرت، لوزێرن، سالاتۆن، زوریخ و ستۆکهۆڵم-ی سوید کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سێیەمین ڕۆژی چالاکی خۆیاندان.

ک-ش