ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین ڕایگه‌یاندبوو به ٣ كاتژمێر هه‌رێمه‌كه داگیرده‌كه‌ن، دواتریش باسی ٣ ڕۆژ و هه‌ره دواییش ڕایگه‌یاندبوو به هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌نه نێو عه‌فرین، له ڕۆژی ٢٩یه‌مینی هێرشه‌كانیدا، بڕیارگه‌كه‌یان گورزی لێ درا.
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه، دوێنێ ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان له نزیك ناوچه‌ی كركهانه-ی سه‌ر به شاری هاتای توركیا له دژی باره‌گه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له عه‌فرینه‌وه ڕایانگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٧ سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
ده‌وڵه‌تی توركیا كه نه‌یتوانی چالاكییه‌كه بشارێته‌وه، ته‌نها ژماره‌ی برینداره‌كانی خۆی ئاشكرا كرد. سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌كانی كركهانه باس له كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز ده‌كه‌ن.
یه‌په‌گه له ناوه‌ندی كۆردیناسیۆنی میت-ی دا
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات، ئه‌و بینایه‌ی كه شه‌ڕڤانان كردوویانه‌ته ئامانجی چالاكییه‌كه‌یان، پێشتر كارگه‌ی زه‌یت بووه و له‌م دواییانه‌دا كراوه به بڕیارگه‌ی میت. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرانه سه‌ر عه‌فرین، له‌و بڕیارگه‌یه پلانیان بۆ داده‌نرا. له دوای ئه‌و چالاكییه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ش. م