چالاکان وێنەیەکی مەزنی گەریلا ڕیمەردەنەخشێنن

لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلای هەپەگە جاکوب ڕیمەر( شیارگابار) لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکان وێنەیەکی گەورەی شەهید شیاریان لەسەر دیوار نەخشاند.

گەریلای خەڵکی ئەڵمانیا جاکوب ڕیمەر( شیارگابار) لە ڕۆژی ٩ی تەمووزی ٢٠١٨ لە هەرێمی چوارچەلای ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لەشەڕی دژبە سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوو. گەریلا ڕیمەرلە یەکەمین ساڵیدای شەهیدبوونیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا وەبیرهێنرایەوە.

لەم دواییانەدا گروپێک لەچالاکانی کۆمیتەی بەرخۆدان( Widerstandkomitees) لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا وێنەیەکی گەورەی شەهید شیاریان نەخشاند. لەگەل وێنەی شەهید شیاردا ئاڵای پەکەکەش نەخشێنرا.

چەندڕۆژپیش ئیستاش لە شوێنی لەدایک بوونی شەهید جاکوب ڕیمەر لەشاری هامبوورگی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجامدرا. ڕیمەر ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلاببوو.

ک-ش