چالاکوانى مانگرتوو ئیمام شیش لە وێڵزی بەریتانیا بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

ئیمام شیش ماوەى ١٦١ رۆژ لە شاری نیوپۆرتی هەرێمى وێڵزی بەریتانیا لە چالاکى مانگرتندا بوو. لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان کوتایى بە چالاکییەکەى هێنا و بۆ پشکنینى تەندروستی وچارەسەر پزیشکى گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى رۆیاڵ گیورت.

چالاکوانى بەرخودێری مانگرتوو ئیمام شیش دواى بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند، کۆتایى بە چالاکیى بەرخودانى مانگرتن لە خواردن دەهێنێت.

شیش راشیگەیاند، چالاکییەکە بە ئامانجی خۆی گەیشتووە و لە قۆناغی نوێدا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد درێژە بە تێکۆشان دەدات.

شیش وتی "من بە رێزەوە سڵاو بۆ چالاکوانە فیداییەکانى ئەم قۆناغە دەنێرم و بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانەکەماندا لەگەڵ خەونەکانیاندا بژین و کار بۆ بەدیهاتنیان بکەین.

ئێستا کاتی کاتی ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێنین و کوردستان و رێبەرایەتى ئازاد بکەین. دەبێت، کە گۆشەگیری کۆتایى پێهاتبێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە هەموو شتێک کۆتایى پێهاتووە. دۆزی ئازادیى گەلی کوردمان لە بەردەمدایە. دەبێت گەلی کورد لە دەوری بەها و نرخەکانى خۆیان کۆببنەوە و تێکۆشان گەش بکەن".

شیش وتیشی، چالاکییەکەى خۆی کۆتایى پێهێناوە و دواتر گواستییانەوە بۆ نەخۆشخانەى رۆیاڵ گیورت لە شاری نیوپۆرتی هەرێمى وێڵز. چاوەڕێ دەکرێت شیش بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریى پزیشک دا بمێنێتەوە.

...........

 

ر.م