چالاکى مانگرتنى ستراسبۆرگ لە رۆژی ٣٤هەمیندایە

چالاکیى مانگرتن لە ستراسبۆرگ بۆ دژایەتیکردنى گۆشەگیریى سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٣ رۆژی تێپەڕاند و لە ٣٤هەمین رۆژدایە. لەچەندین وەڵاتی ئەورووپاییەوە بۆ پشتیوانیکردنی چالاکییەکە سەردانى مانگرتووەکان کرا.

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە ستراسبۆرگ لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیک لە ستراسبۆرگ لە رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەزەوە دەستیپێکردووە و ٣٤ رۆژی تێپەڕاند.

پارلمانتاری پێشووی هەدەپە دیلەک ئۆجالان، یوسف کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا و موستەفا سارکای و ١٤ چالاکوانی تربەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

وڵاتپارێزان لەوەڵاتانی وەک ئەڵمانیا، سویسرا و نەمسا وفەرانسا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان چوون بۆ سەردانى چالاکییەکە .

هەروەها ئەندامانی مەجلیسی گەلی ڤییەنا، وەلاتپارێزانی شاری لێنزو ست سەردانی چالاکوانانیان کرد.

مارتین دۆڵزەر ئەندام پەرلمانی پارتی چەپی هامبوورگی ئەڵمانیا مانگرتووانی بەسەرکردەوە. دۆڵزەردەستنیشانیکرد کە ئەورووپا دەبێت گەلی کورد بەتەنیا نەهێڵێت.

ک-ش