چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان لە ٢٥ی حوەزیرانى ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ لە بەردەم بارەگاى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە .و چالاکییەکە لە هەفتەى ٣٧٦ دایە.
هەرهەفتە کوردستانیان لەشارە جیاجیاکانی ئەورووپاوە بەشداری چالاکییەکە دەبن. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە بریتین لە داخل ئیبراهیم،ئیڤدلا گوکتاش، عەزیز ئیکترن و ڕەمەزان ئوزگون لەشاری ساربروخەنی ئەڵمانیا.
' ئەرکی هەر تاکێکە کە خۆی وەک دیموکرات و کورد پێناسە دەکات'
گروپەکە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردوە و دەستنیشانیانکرد کە ئەرکی هەرتاکێکی کورد وکەسێکە کە خۆی وەک دیموکرات پێناسەدەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها ڕۆژووی ١٢ ئیمامی عەلەوییەکان پیرۆزکرا.
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٤ی پووشپەڕ لەلایەن دەستپێشخەریى "ئازادی بۆئۆجالان" دەستیپێکردووە. ئەو چالاکییە یەکێکە لە درێژخایەنترین چالاکییەکان. چالاکییەکە ماوەی ٧ ساڵی تیپەڕاندووە.
تا ئیستا ٢هەزار کوردستانی وێڕای دۆستەکانیان بەشداری ئەم چالاکییەیان کردووە.
ک-ش