چالاکی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەردەوامە

کوردانی ئێزدیی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی ئۆجالان، ئێشکگرتنی ئەم هەفتەیە لەئەستۆ دەگرن..

نۆبەتی ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا دەگیردرێت، کەوتە ناو ٣١٦هەمین هەفتەیەوە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەش ئەندامانی ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەکانی ئێزدیی 'ناڤ-یەک'ن کە لە ئەڵمانیاوە هاتوون و بەشداری چالاکیەکە بوون. ئەندامانی کۆمەڵەی نوێ هەریەک لە وەزیر نەمۆ، حەسەن ئاکسو، جەعفەر ناس، محەمەد ئۆزەک و ئادار ناس، ئەم هەفتەیە لە ستراسبورگ، بۆ ئازادی ئۆجالان ئێشک دەگرن.

ئەندامانی کۆمەڵەی شاری کیل لە ئەڵمانیا کە ئەندامانی ناڤ-یەک- یشن، نۆبەتی ڕۆژی یەکشەمەیان گرتبوو، لە چالاکیەکەیاندا بانگیان لە ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی زیندانیان 'سی پی تی' کردبوو کە بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن.

بە ناوی کۆمەڵەکەوە، لێدوانێک درا و تێیدا ڕاگەیەندرا کە بە بەشداریان لە چالاکیەکەدا، دەیانەوێت بانگ لە ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی 'سی پی تی' بکەن کە خاوەنداریی لە مافەکانی ئۆجالان بکەن.

 ئەندامانی کۆمەڵەکە دەستنیشانیشیان کرد کە ئۆجالان لە مێژوویی کورد و کوردستاندا، سیستمی فرە لایەنیی و هەرە دیموکراتی پێشنیار کردووە و خستوویەتیە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێشکگران جەختیان  لەوەش کردەوە کە گەلی کورد، تەنها بە ئۆجالانەوە دەبێتە خاوەنی پاشەڕۆژێکی ئازاد و داواش لە هەموو کوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرا کە داوای ئازادی ئۆجالان بکەن.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەش کرد کە دیلگرتنی ئۆجالان بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵە بەردەوامە و ئەوان ئەوە قەبوڵ ناکەن و ڕایانگەیاند "فەلسەفەی ئۆجالان نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ ژیانێکی هاوبەش و ئاشتیانەیە لەگەڵ هەموو گەلانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ژیانێکی ئازادانە و خوشک و برایەتیی، بە سیستمی سەرۆک ئاپۆ دێتە ئاراوە کە دەرفەتی ژیانی پێکەوەیی ئاشتیانە دەدات بە هەموو گەل و باوەڕیەکان."

ک-ش