چالاکی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەردەوامە

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' گروپێک لە کوردانی نورماندین. چالاکوانان ڕایانگەیاند کەئەوان لەهەمبەربڕیاری نایاسایی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بێدەنگ نابن.

ئێشکگرانی" ئازادی بۆ ئۆجالان" کە لەبەردەم بینای یەکیەتی ئەورووپا لە ئیستراسبۆگ جێگیر بوون، لە هەفتەی ٣٢٨مینی خۆیدایە.

ئێشکگرانی هەفتەی ڕابردووگروپێک لە ژنانی بەریتانیا بوون. کوردستانیان بە ناوی دەلیل ئاتەش، حاجی بایرام، ئیرین تەکتاش و ڕزڤان فەریق لە ناوچەی نۆرماندی فەرانسا ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەن. چالاکوانان ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەربڕیارە نایاساییەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا نیشان دا.

چالاکوانان دەستنیشانیان کرد کە ئەوبڕیارە پێشێلکردنی خاڵەکانی مافی مرۆڤی ئەورووپایە و وتییان، دەبێت ئاشکرابکرێت کە ئاستەنگ کردنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کام یاساداهاتووە.

چالاکوانان وتیان کە لەکاتێکدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەرڕۆژە هەڕەشە لە ئەورووپا دەکەن،  تێکەڵییە ئابووریەکانیان زۆرتردەبێت و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە شەڕی کورد وتورکدا.

ئەو ئێشکگرییە لە ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا دەستی بە کار و چالاکییەکانى کردووە.هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانى و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەرهەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.

ک.ش