چالاکی مانگرتن لەخواردن لە فەرانسا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لەشاری مارسەی فەرانسا لە ٤هەمین رۆژی خۆیدا بەردەوامە.

 

چالاکی مانگرتن لەخواردن بۆ پشتیوانی کردن لە مانگرتنەکەی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ کە لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە بەشداری گروپێکی نوێ دەستی پێکرد.

هاووڵاتیانی فەرەنسی سەردانی چادری چالاکییەکەیان کرد و لەچالاکییەکەدا چەندین نوسراوە بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکە بە دانانی چادرلە بەردەم مەجلیسی مارسەی بەردەوامە و ناوەندی تەڤ چاند هەرڕۆژە چالاکی جیاواز ئەنجامدەدات.

ک-ش