چالاکی کوردستانیان لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە

لەهەمبەرهەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر ڕۆژئاوا، کوردستانیان لەشاری مارسەی فەرانسا چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکی وخۆپیشاندانی کوردستانیان لە وڵاتانی ئەورووپای لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان پەرە دەستینێت.

لە مارسەی فەرانسا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم پەرلمانی ئەورووپا کۆبوونەوە.

دوای چالاکییەکە چالاکوانان لەگەل نوێنەرایەتی پارلمانی ئەورووپا کۆبوونەوە. ڕاگەیەنرا کە دەبێت بابەتی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ببێتە بابەتی گفتوگۆی پەرلمانی ئەورووپا.

ڕۆژی چوارشەممە بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان ستاندێک دادەمەزرێنن.

ک-ش