چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا بەردەوامە

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا، کە لە دژی گۆشەگیری دەستیپێکردووە، بە بەشداریى چەندین چالاکوانى مانگرتووی نوێ چالاکییەکە بەردەوامە.

بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادکردنى، لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا چالاکیى مانگرتن لە خواردن بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکە بە پشتیوانیى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد بەڕێوەدەچێت. لە چالاکییەکەدا لەبارەى دۆخی ئۆجالانەوە چەندین راگەیاندراو بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاوکراوەتەوە و لە رێگەى گفتوگۆکردنیشەوە زانیاری پێشکەشی زۆرێک لە هاووڵاتییان کراوە.

چالاکییەکە لە ناوەندی شاری مێڵبۆرن بەڕێوەدەچێت و سبەی بە ئەنجامدانى میتینگێک کۆتایى پێدێت.

ر.م