چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە مارسیلیا بەردەوامە

بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر ئیمراڵی چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە شاری مارسیلیاى فەرەنسا دەستیپێکردووە و چالاکییەکە بەردەوامیى هەیە.

کوردستانیان لە شاری مارسیلیاى فەرەنسا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە چالاکیى مانگرتن لە خواردنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، ماوەی ٧ رۆژە لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندان.

 

چالاکوانان هەموو بەیانییەکى زوو دەچنە گۆڕەپانى بەردەم بینای پارێزگای مارسیلیا و چادرەکەیان هەڵدەدەن و تاەوکو ئێوارە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان. بۆ ئەوەى ئامانج و داوای چالاکییەکەیان بخەنەڕوو درووشم و پۆستەر و لافیتە بە دەورووبەری چادرەکەدا هەڵدەدەن.

هەروەها کوردستانیان شەقامی بەرامبەر بە بینای پارێزگای مارسیلیایان بە ئاڵاکانى پەکەکە و وێنەکانى ئۆجالان رازاندووەتەوە.

راگەیاندراویش بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە و لە راگەیاندراوەکاندا زانیاری لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی کورد خراونەتەڕوو.

هەموو رۆژێکیش دەیان کوردستانى سەردانى چادری چالاکوانانى مانگرتوو دەکەن. هونەرمەندانى (تەڤ چاند / TEV-ÇAND)یش لە مارسیلیا پشتیوانى لە چالاکییەکە دەکەن.

کەرەم سولهان کە لە شاری دراگیونانەوە هاتووە و بەشداریى لە چالاکییەکەدا کردووە رایگەیاند، بۆ ئەوەى بەرەنگاری زوڵمەکانى دەوڵەتى تورک بێتەوە دەستى بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کردووە.

چیگدەم ئەرزرۆم یەکێکیتر لە چالاکوانەکانە و داواى لە کوردستانیانی ئەوروپا کرد، لە دەوری یەک کۆببنەوە و خۆڕاگری بکەن.

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە مارسیلیا لە ئەمڕۆوە لەلایەن دەستەى سێیەمی چالاکوانەوە بەڕێوەدەچێت.

ر.م