چالاکیى مانگرتنى ستراسبۆرگ لە ٣٧هەمین رۆژدایە
چالاکیى مانگرتن لە ستراسبۆرگ لە ٣٧هەمین رۆژدایە و دوێنێش سەدان کەس سەردانى مانگرتوانیان کرد.
چالاکیى مانگرتن لە ستراسبۆرگ لە ٣٧هەمین رۆژدایە و دوێنێش سەدان کەس سەردانى مانگرتوانیان کرد.
چالاکیى مانگرتن لە ناوەندیى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ستراسبۆرگ لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەزەوە دەستیپێکردووە و ماوەى ٣٧ رۆژە چالاکییەکە بەردەوامە. دوێنێ سەدان کەسی ئەڵمانی، فەرەنسی، سویسری و هۆڵەندی سەردانى مانگرتووەکانیان کرد و پشتیوانییان لێکردن.
ئەندامانى یەکێتیى ژنانى سۆسیالیست لە پاریس (سەکەبە - SKB)، خەباتکارانى چرا تیڤی و دەیان کوردستانى لە ئەیالەتى زاکسن (ساکسۆنی)یى ئەڵمانیا، لە شارەکانى برێمن، مانهایم، دویسبورگ، کیهل، ئۆفێنبورگی ئەڵمانیاوە سەردانى چالاکوانە مانگرتووەکانیان کرد. لە هۆڵەندا و هەروەها کانتۆنەکانى جنێڤ، لۆزان و سیۆنی سویسراوە چەندین کەس چوونە ستراسبۆرگ و سەردانى چالاکوانانى مانگرتوویان کرد.
محەمەد عەلی یڵماز بە ناوی ئەو جەماوەرەوە کە لە سویسرا هاتبوون رایگەیاند، چالاکییەکانى دژ بە گۆشەگیری چالاکیى زۆر فیداکارانەن. وڵاتپارێزانى کورد بۆ پشتیوانى و هاوکاری هەر ئەرکێکیان بکەوێتە سەر شان ئامادەن جێبەجێى بکەن.
کەمال ئاکتاش پەرلەمانتاری پیشوو و ئەندامى کۆمەڵەى دۆستایەتیى کورد لە ئەلزاسی فەرەنساوە چوو بۆ ستراسبۆرگ و سەردانى مانگرتووەکانى کرد و پشتیوانى خۆی بۆ مانگرتووەکان راگەیاند.
هاوکات هونەرمەندان گاریپ نورهەق و سیمرا بە هونەرەکەیان ورە و موراڵیان دەبەخشییە مانگرتوان و ئەو کەسانەى سەردانى مانگرتووەکانیان دەکرد و بۆ ئەوەش چەندین سرود و گۆرانیى شۆڕشگێڕییان پێشکەش کرد.
ر.م