چالاکییەکان بۆ پشتگیریکردنی مانگرتوان بەردەوامە

کوردستانیانی نێشتەجێی ئەورووپا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ پشتگیریکردنی مانگرتوان لە دژی گۆشەگیری. دوێنێ لە زۆربەی شارەکانی ئەورووپا چالاکیى پشیتوانیکرن لە  مانگرتنەکان بەڕێوە چوو.

دارمشتات

چالاکوانانی ژنانی گەنجی ئازاد دوێنێ ئێوارێ لە شاری دارمشتات-ی ئەڵمانیا چالاکییەکیان پێکهێنا. ژنان پانکارتێکیان بە زمانی ئەڵمانى کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن بەرفراوان دەکەین" بەرزکردبووە و تاوەکوو وێستگەی ناوەندیى شەمەندەفەری ئەو شارە بە بێدەنگی ڕێپێوانیان کرد.

شتوتگارت

ژنانی خوێندکاری کوردستان (JXK) لە شاری ستوتگارت چالاکییەکیان  ئەنجامدا. لە چالاکییەکە دا داواى خاوەندارێتى لە بەرخۆدان و هاتنەدیى داخوازییەکانی لەیلا گیوڤەن کرا .چالاکوانانی ژنانى خوێندکاری کوردستان لە چالاکییەکەیاندا چەندین راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکردەوە.

 

بەرلین

لە شاری بەرلینى پایتەختی ئەڵمانیا بە درووشمی "کات نەماوە، با راپەڕین" کۆبوونەوەیەک پێکهێندرا. لە کۆبوونەوەکەدا  داوا لە مرۆڤایەتی کرا، کە بە بەرپڕسیاری خۆی هەستێت.

شانبەشانی کوردستانییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە ئەڵمانەکان، تورک و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەشدارییان لە چالاکییەکە دا کرد.

لە چالاکییەکە دا بە بیر هێندرایەوە، کە مانگرتن لەخواردنی لەیلا گیوڤەن ٣ مانگی دەرباز کردووە و رەخنە لە کەموکورتی و لاوازییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە چالاکییەکانی مانگرتن کرا.

چالاکوانان لە کۆتایی خۆپێشاندانەکەدا بە دروشمی "فاشیست ئەردۆغان"، "هەموو داگیرکەران لە کوردستان بۆ دەرەوە" و "بژی بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن" کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.

ژنان لە بەرلین ڕژانە سەر شەقامەکان

لە بەرلین چالاکییەکی دیکە بۆ هەمان ئامانج لەلایەن  ژنانی گەنج و ئەندامانی ژنانی خوێندکاری گەنج و ژنانی گەنجی ئازاد بەڕێوەچوو.

ر.م