چالاکییەکەى هامبورگ ٤ رۆژە بەردەوامە

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەوە هەموو رۆژێک چالاکی ئەنجامدراوە.

کوردستانیان لەهامبورگ لە چوارەمین رۆژی چالاکییەکەیاندا لەگەڵ دۆستەکانیاندا لەگەڵ پەرلەمانی هامبورگ کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی کادێرانى پێشەنگی پەکەکە ئیدانە کرا.

چالاکوانەکان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "لە دژی فاشیزم ببنە یەک" یان هەڵدا و سرودی شۆرشگێڕییان وتەوە.

بڕیارە رۆژی شەممە لە کاتژمێر ١٧دا لەبەردەم کۆنسوڵخانەى ئەمریکا لە هامبورگ رێپێوان و چالاکییەکی ناڕەزایەتى ئەنجام بدرێت.

ر.م