چالاکیەکانی ئەوروپا لەدژی داگیرکەری تورک بەردەوامن

خۆپیشاندانی پرۆتەستۆیی لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە چالاکیەکەدا بانگی خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.

لە سەر بانگەوازی ئەنجوومەنی ژنانی ئۆتا درەنگانی شەڤی ڕابردوو لە شاری درێسدینی ئەڵمانیا و بە بەشداری پارتی چەپی ئەڵمانیا، پارتی مارکسیست، گرۆپە ئەنتیفاشیستەکان و شۆڕشگێرە ئینتەرناشناڵەکان خۆپیشاندانێک ڕێکخرا.

هەروەها لە شارەکانی لەیپزین، کاسیل، مۆنیخ، هامبورگی ئەلمانیا و لە پەراگی پایتەختی کۆماری چیک و شاری گارازی نەمسا و بۆرلانگی سوید، خۆپیشاندان و چالاکی ڕێکخران.

کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و بانگی یەکێتی و بەرخۆدانیان لەدژی ڕژێمی قڕکەری تورک کرد.

ف.ق