چالاکیەکانی گەریلا لە حەفتانین و خواکورک و دەرسیم

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە حەفتانین و خواکورک و دەرسیم چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان، ٣ سەربازی تورک سزا دران.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

حەفتانین

"هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، لە ١٥ی تەموز کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەک لە دژی سوپای داگیرکەر لە گەردی شەهیدان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

خواکورک

١٦ی تەموز کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید دەروێشی سەر بە خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج، ژمارەی سەربازە کوژراو و برینداری داگیرکەران نەزانرا.

دەرسیم

سوپای دەوڵەتی تورک لە نزیک گوندی چاکماکلیی سەر بە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، خەریکی دروستکردنی قەرەقولێکین. هێزەکانمان لە یەژا-ستار ١٤ی تەموز کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە دژی یەکەیەکی سەربازی کە ئاسایشی قەرەقولەکەیان لە ئەستو گرتبوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە توندی هێرش کرایە سەر ئامانجەکان، ٢ سەرباز سزا دران و ٢ سەربازیش بریندار بوون. یەکینەکەیان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگەکانیان.

هێرشە ئاسمانیەکان

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکان پارستنی میدیا. لەم چوارچێوەیەدا:

١٤ی تەموز کاتژمێر ٠١:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین و ١٥ی تەموزیش کاتژمێر ١٧:٠٠ ناوچەی بەکتوریای سەر بە حەفتانینیان بوردومان کرد.

١٥ی تەموز کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەکیش فرۆکە جەنگیەکان گردی ئامێدیی سەر بە قەزای ئامێدیی سەر بە دهۆکیان بوردومان کرد."

ز.ش