چاوش ئۆغڵو بەشداریى مەراسیمی سوێندخواردنى بارزانى بوو!

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەى دەوڵەتى تورک بۆ بەشداریکردن لە لە مەراسیمی سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى خۆی گەیاندە هەولێر.

نێچیرڤان بارزانى، کە بووە بە سەرۆکى هەرێم، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر پێشوازیى لە چاوش ئۆغڵو کرد.

مەهدی ئەکەر پەرلەمانتاری ئاکەپە، هاکان کاراچای کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر، فاتیح یڵدز باڵێۆزی تورکیا لە بەغدا یاوەرەکانى چاوش ئۆغڵو بوون.

نێچیرڤان بارزانى لەلایەن پەرلەمانى هەولێرەوە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ / ٧ی جۆزەردان بۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەو سەردانەى چاوش ئۆغڵو لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتى تورک هێرشی کردووەتە سەر خواکورک لە باشووری کوردستان.

چاوش ئۆغڵو پێش بەشداریکردن لە مەراسیمى سوێندخواردنەکەى نێچیرڤان بارزانیدا لەگەڵ مەسرور بارزانى کۆبوویەوە.

ر.م