چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی لەگەل ئۆجالان ڕەتکرایەوە

دواکاری بنەماڵەی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و٣ی گیراوی دیکە لە بەندیخانەی ئیمڕالی ڕەتکرایەوە.

محەمەد ئۆجالان وفاتما ئۆجالان بۆ دیدارلەگەل براکەیان عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بنەماڵەی حەمیلێ یڵدریم، عومەرحایری کۆنەرو ڤەسەل ئاکتاش کە لە بەندیخانەی ئیمڕالی ڕاگیراون، چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی دادگەی کۆماری بورسا-یان کرد.

دادگەی کۆماری هەرجار بە بیانووی جیاوازچاوپێکەوتنەکە ڕەتدەکاتەوە.

بنەماڵەکان لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوول/٢٢ی ڕەزبەری ٢٠١٦ هەتاکو ئیستا ٨٥ جار سەردانی دادگەیان کردووە، بەڵام دادگەی کۆماری هەرجاربە بیانووی جیاواز داواکاری سەردانی ئیمڕالی ڕەتدەکاتەوە.

ک-ش